Helleşey pêst
Ev gotar bi zaravayê soranî hatiye nivîsandin. Ji bo malpera soranî, binêre: Wîkîpediya Kurdiya Soranî. Ji bo lîsteya gotarên bi soranî-latînî jî binêre Gotara bi soranî. |
هه‌ڵه‌شه‌ی پێست نه‌خۆشییه‌کی پێستییه که وا له پێست ده‌کات ڕه‌نگی، شێوه‌ی یان پێکهاته‌ی بگۆڕێت.
هه‌ڵه‌شه‌ی پێست ده‌توانی کاریگه‌ری له‌سه‌ر پارچه‌یه‌کی پێست یان هه‌موو پێستى له‌ش هه‌بێت
هه‌ڵه‌شه‌ی پێست کاریگه‌ری له‌سه‌ر پێست ده‌کات و وای لێ ده‌کات پێسته‌که گۆرانکاری به‌سه‌ردا بێ، له
گۆرانكارییەكان: شەق بوونی پێست
ره‌نگ گۆرین (سوور بوون)
خوران
گەرم بوونی پێست
وشك بوونی پێست
ئه‌ستور بوونی پێست
و ده‌توانی ده‌ست به هێشان بكات
——————————————————————————————————- هۆو چاره‌سه‌رکردنی هه‌ڵه‌شه‌ی پێست تاک وه‌لامی نیه، چونکه هۆکاری هه‌بوونی یه‌ک هه‌ڵه‌شه له هه‌ڵه‌شه‌یه‌کی تر زۆر جیاواز‌و جودایه. له کاتی ده‌ستنیشانکردنی نه‌خۆشی پێست ده‌بێت ڕوخسار و نيشانه‌كانی نه‌خۆشییه جياوازه‌كانی پێست له‌به‌رچاو بێت و ئه‌و شتانه كه نه‌خۆشه‌كه به‌كارهێناوه و پيشه‌كه‌ی و روودانی له‌ناو خێزانیش دەبێ لەبەر چاومان بێ.
ئه‌وە زانیارییه پێویسته‌كانە بۆ زانینی ئه‌و نه‌خۆشیه پێستييه که پەيوەندى به نه‌خۆشه‌که هه‌یتی و يارمەتيمان دەدات بۆ بزانينى چ شتێک وای کرد نه‌خۆشییه‌که ده‌رکه‌وێت. ———————————————————————————————————- لە هۆیە باوەكان:
حەساسیەی خواردن
زیانی دا‌و و دەرمان
دڵەراوكی
بەركەوتنی پێست بە رووی جاڕس
كاردانەوەی كوتان
نەخۆشی پێست وەكو ئەگزیما
كەوتنەبەر ڕۆژ (سووتانەوە بە هۆی ڕۆژ) یان گەرمی
پیسبوونی پێستی كەسی
—————————————————————————————————————-
لە هۆیە ناباوەكان:
ئاوس بوون،
نەخۆشی بەرگری دژبەخۆ وەكو (نەخۆشی سەدەف)
رووشاندنی پێست لە یەك شوێن،
— ————————————————————————————————————————- —
هۆی هەبوونی هەڵەشەی پێست زۆرە، ئەوەش زەحمەتیمان بۆ دروست دەكات لە دۆزینەوەی هۆی دروستبوونی بۆیە دەبێت هەڵسەنگاندنێكی وردی مێژووی نەخۆشەكە بكەین و پرسیارەكانی (چ دەرمانێك نەخۆشەكە بەكاردەینی؟ نەخۆشەكە لە كوێ بوو؟ پیشەی چۆنە؟) بپرسین. و دەبێت تاقیكردنەوەی جەستەی تەواو بكرێت لەسەر نەخۆشەكە …………
لە كاتی تاقیكردنەوەی جەستەی دەبێت ئەو تێبینیانە بزانین: •روخسار:شێوەو شكڵی هەڵەشەكەی •دابەشبوون: هەڵەشەكە لەسەر كام لای جەستەیە و ئەگەر هەڵەشەكە لە هەردوو لای جەستە وەك یەكە (راست و چەپ)
چارەسەركردنی:
زۆربەی هەڵەشە باوكان چارەسەر دەكرێن بە بەكارهێنانی كرێمی ستیرۆید وەكو (هیدرۆكۆرتیزۆن)
یانیش كرێمی بێ ستیرۆید.