Gotûbêj:Microsoft Windows
Ev rûpela gotûbêjê ji bo nîqaşên li ser pêşvexistina Microsoft Windows e. Ev ne forumek e ku li ser mijara gotarê nîqaşên gelemper li dar bixin. |
Polîtîkayên gotaran
|
Çavkaniyê lê bigere: Google (kitêb · nûçe · zanyarî · wêneyên azad · WP çavk) · JSTOR · NYT · Kitêbxaneya WPyê |
Ev level-4 gotara bingehîn li gorî mîzana Wîkîpediyayê ya nirxandina naverokan hîn nehatiye sinifandin. |
"ئیلاهی.. به رۆژ مروه‌تی داغی ده‌ردی دڵم هه‌یه‌و، شه‌وانیش بێ وچان ده‌مه‌وێت وێنه‌ی عه‌شق به رووی دیوارێك به‌رزتر له ئاسمان‌و ئاویتر له ده‌ریاو ره‌شتر له‌شه‌و بكێشم، تا هه‌مووان گه‌وره‌یی‌و شكۆی ئه‌و عیشقه ببینن كه من له پێناویدا دلاَنێكم دۆڕاند." ئه‌مه به‌شێكه له دارشتنی كچه قوتابیه‌كی پۆلی حه‌وت، له شاری مه‌ریوانی رۆژهه‌لاَتی كوردستان كه له‌سه‌ر دارستنه‌كه خه‌لاَت كراوه. داڕشتن كه له قۆناغی سه‌ره‌تایی تاده‌گاته زانكۆ درێژ ده‌بێته‌وه، گوزارشته له ژیان‌و كه‌سێتی خوێندكار‌و خستنه‌رووی ناسۆری‌و راستی‌و جوانی‌و جه‌فای ژیان. بێگومان له سیستمی په‌روه‌رده‌یی خۆشمان‌دا هه‌روه‌ك چۆن هونه‌رو وه‌رزش‌و ئایین سێ وانه‌ی فه‌رامۆشكراون، هه‌رواش ئه‌ده‌ب‌و به تایبه‌تیش داڕشتن پشتگوێ خراوه، به ئه‌ندازه‌یه‌ك خوێنكارمان زانكۆش ته‌واو ده‌كات، نه‌ك هه‌ر توانای نوسینی دارشتنێكی نییه به‌ڵكو تائه‌و كاته‌ش له پرسی چییه‌تی و چۆنێتی نوسینی داڕشتندایه و، مه‌هزه‌له‌ی له‌به‌ركردنی داڕشتن له‌م ولاَته‌ی ئێمه‌دا بووه به حیكایه‌تێكی سه‌یر. هه‌وڵه‌كانی قۆپییه‌كردن تێیدا هێنده شه‌رمناكه قسه هه‌ڵناگرێت! ئه‌مه له كاتێكدا له ولاَتان گرنگی تایبه‌تی پێده‌ده‌رێت‌و به قۆناغی یه‌كه‌می پشكه‌وتنی توانا‌و به‌هره‌ی نووسین‌و لێكگه‌یشتن‌و وێنای ژیان‌و كه‌سێتی خوێندكار دێته ئه‌ژمار. ولاَتێكی وه‌كو ئێران سالاَنه له سه‌ر ئاستی شار‌و شارۆچكه‌كاندا له پاڵ پێشبڕكێی هونه‌ری‌و وه‌رزشی گرنگی ته‌واو به ئه‌ده‌ب‌و وێژه‌ی قوتابیان ده‌دات‌و مه‌راسیمی تایبه‌تی‌و هه‌نگاوی پڕ بایه‌خی بۆ داده‌نێت. شاری مه‌ریوان، شاره قه‌شه‌نگه‌كه‌ی كوردستانی رۆژهه‌لاَت، وه‌ك هه‌موو شاره‌كانی تری ئێران، ئه‌مساڵیش پێشبڕكێی نوسینی جوانترین داڕشتنی بۆ خوێندكارانی ئاسته جیاجیاكان كرده‌وه، كه پاش ئه‌وه‌ی من به‌سه‌ردانێك چومه ئێران، داڕشتنی "سومه‌ییه پاتوی" خوێندكاری حه‌وتی ئێران‌و "شه‌شی سه‌ره‌تایی خۆمان"م خوێنده‌وه كه پله‌ی سێهه‌می له پێشبڕكێكه‌دا به ده‌ستهێنابوو، سه‌رنجی راكێشام بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م سه‌ره‌تای هاندانێكی باشبێت بۆ سومه‌یه‌و، هه‌م راز‌و گریان و ناڵه‌ی ده‌روێشانه‌ی بچرپێنم به گوێی گشت لایه‌كدا. له‌گه‌ڵ داوای لێبوردن له سومه‌ییه خان، له‌هه‌ر كه‌موكوڕییه‌ك كه له كاتی وه‌رگێڕانی داڕشتنه‌كه‌یدا دروستبووبێت، كه پێی هه‌ستام و له زمانی فارسییه‌وه وه‌رمگێرا بۆ زمانی كوردی.
سومه‌ییه بۆ هیجری دایكی خۆشه‌ویستی نوسیبووی "چونكه به هۆی جیاوازی خێزانیه‌وه دایكی لێیان جیا ده‌بێته‌وه." منیش هه‌ستی ناسك‌و گوزارشتی جوان‌و عاریفانه‌ی ئه‌و ده‌خه‌مه به‌رچاوی هاونیشتمانیانی له باشوری كوردستان به هیوای بیركردنه‌وه له هه‌نگاونانی له‌م جۆره، چونكه دڵنیام هاوڕێیانی ئه‌و لێره هیچیان له‌و كه‌متر نییه، به‌ڵكو ته‌نها چاوه‌ڕێی ده‌ستپێشخه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رێتیه‌كانی په‌روه‌رده ده‌كه‌ن كه هیوادارم وه‌رگێڕانی ئه‌م داڕشتنه ببێته سه‌رتای ئه‌و گرنگی پێدانه.
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان ناو:سومه‌ییه شۆره‌ت : پاتو پۆل:حه‌وتی ئێران
ده‌رده‌دڵی له‌گه‌ڵ خودا بیانویه‌كه بۆ سكونه‌تی دڵ، بۆ بوونبه‌یه‌ك بۆ ئاواز هۆنینه‌وه‌و بۆ پێكه‌وه گۆرانی چڕین. به ده‌رده‌دڵیكردن له‌گه‌ڵ خوادا، په‌ی به تام چێژی فرمێسك ده‌به‌ین‌و تامی عاشقبوون ده‌كه‌ین، چێژی بێ ئۆقره‌یی دڵ، چێژی هه‌بوونی به‌دیهێنه‌ر ده‌كه‌ین به دیهێنه‌رێك كه له هه‌مووان به‌خشنده‌ترو یه‌كتاتره. به‌ڵێ كاتێك كه لانه‌بچوك‌و بێبایه‌خه‌كه‌ی دڵم به‌جێده‌هێڵم و بۆ سه‌لملندنی عاشقیم بۆ خودا رێی چاره‌نوسم ته‌ی ده‌كه‌م . ده‌مه‌وێت له‌گه‌ڵ هه‌ر هه‌ناسه‌یه‌كدا، دڵم قوربانی تۆ بكه‌م، دڵێك كه به‌هێنانی ناوت شه‌یداو نه‌خۆشده‌كه‌وێت. خوایه‌گیان ده‌زانم كه لانه بچوك‌و بێ به‌هاكه‌ی دڵم، تنۆكێك عیشق‌و مه‌حه‌ببه‌تی تێدانیه، به‌لاَم دیسان هه‌ر له‌به‌رده‌متدا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌م كه عیشقت هه‌مووانی حه‌یرانكردووه‌و گشت لایه‌كمانی عاشق‌و تامه‌زرۆی په‌رستشت كردووه. عاشقی نه‌غمه‌ی بڵندی بانگ، عاشقی كاتی بیستنی سات به ساتی "الله اكبر"ت. ده‌مه‌وێت له ده‌ردی دڵ بۆت بڵێم، ئه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی له هه‌مووان زیاتر له دڵی شه‌یداو عیشقی ناته‌وام نزیكیت، ئه‌ی نزیكێك كه له خودی خۆشم له خۆم نزیكتر.. ده‌مه‌وێت له رۆژی سه‌ره‌تاوه بدوێم كه له سه‌ره‌رێی عیشقدا ونبویه‌ك بووم‌و رێمده‌كرد، حه‌یران‌و سه‌رسام بو‌وم به‌وه‌ی كه رێگایه‌كی راستم هه‌یه‌و ئه‌و رێگایه‌ش، به هه‌ناسه‌ی گه‌رمی خۆره‌وه ده‌بڕم. ده‌نگێك به گوێم‌دا هات، ته‌نها به زریكانه‌وه‌ی هه‌موو ده‌نگه‌كانیتری بێده‌نگ كرد، بۆ پێشوازی رۆشتم، به هه‌مان چپه‌ی دڵكێشی، منی به ئاراسته‌ی خۆی برد‌و، منیش له‌ناو ئه‌و سرووده جوانه‌دا، كه خۆشترین ئاوازی هه‌بوو حه‌یران مابووم‌و ئه‌و ده‌نگه منی بۆ شاری گۆرانی برد، كه‌له‌وێ هه‌ر ده‌نگ‌و هه‌ناسه‌یه‌ك پێكه‌وه له عیشق ده‌دوان. ئیلاهی ئه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی كه ده‌زانی له سینه‌ی پڕغوباری منی عاشق‌دا نیوه‌یه‌كی ونبوو هه‌یه، كه من به‌ده‌نگی دایكمی هه‌ست پێده‌كه‌م، بۆیه بۆ ساتێك، دونیایه‌ك رۆشتم.. رۆشتن بۆ جێگه‌یه‌ك كه تێیدا غه‌ریبێك بو‌وم له شاری غوربه‌ت. ئه‌و رۆژه من له دایكبووم و هه‌ستم به شادی ده‌كرد، به‌لاَم خه‌می دڵ ده‌وری دابووم‌و رۆژ به رۆژ ئه‌م هه‌سته‌ی دڵمی زیاتر تاریكده‌كرد‌و خه‌زانی ژیانی پیشانده‌دام‌و ژیانمی ده‌كوژانده‌وه‌و روناكی لێده‌بڕاند. تا ئه‌وه‌ی كه دایكم ئێمه‌ی به جێهێشت.. ئه‌وه‌ی كه نیوه‌ی من بوو بۆ دواجار به جێی هێشتم و ته‌نها بیانووی ژیانی لێسه‌ندمه‌وه، له كاتێكدا كه ژیانم ماتبوو، زوبانیشم هیچ قسه‌یه‌كی بۆ وتن پێ نه‌بوو.. تا ئه‌وه‌ی كه منی دێوانه له ژیاندا رووگه‌ی دڵم له دووری ته‌نها عیشقه‌كه‌م به‌ره‌و مه‌یخانه وه‌رچه‌رخا. ئیلاهی من ده‌مه‌وێت ریسوایی خۆم ئاشكرا بكه‌م‌و قسه‌گه‌لێكی ترت بۆ بكه‌م به‌وه‌ی كه تۆ باشترین بیسه‌ریت‌و راز‌و نیاز له‌گه‌ڵ تۆدا زۆر دڵكێشه‌و، دڵم ده‌خوازێت له رۆژانی خه‌زانی ژیانم بدوێت، تاوه‌كو به‌هاری دڵم دێت. ده‌یه‌وێت له سۆز بدوێت تاوه‌كو چریكه‌ی خۆشه‌ویستی رێ ته‌ی بكات. ئیلاهی.. به رۆژ مروه‌تی داغی ده‌ردی دڵم هه‌یه‌و، شه‌وانیش بێ وچان ده‌مه‌وێت وێنه‌ی عه‌شق به رووی دیوارێك به‌رزتر له ئاسمان‌و ئاویتر له ده‌ریاو ره‌شتر له‌شه‌و بكێشم، تا هه‌مووان گه‌وره‌یی‌و شكۆی ئه‌و عیشقه ببینن كه من له پێناویدا دلاَنێكم دۆڕاند... په‌روه‌ردگارا.. نازانم كه ئیتر چۆن دڵی ریسوام ده‌ربهێنم، تا خه‌ڵكی بزانن عیشقی ئه‌و دڵه پێكاوه‌ی ده‌ستی گه‌ردوونم، وشه‌یه‌ك بوو، كه به درێژایی ژیان لێی بێ به‌هره‌بووم. حه‌زه درۆینه‌كانم كه بارێكی سۆزباوی بۆ منی سه‌ر گه‌ردان وه‌بار هێنابوو، رێیگرتبوو له وه‌ی كه رۆژێك كه‌سێك مانای عیشقی سه‌رزه‌مینی به‌من بڵێت‌و رێگای عیشق به من نیشان بدات.. له ژیاندا دروست ده‌بووم‌و ده‌سوتام به ده‌ست زیلله‌تی ژیان‌و، به ده‌ست بێ وه‌فایی‌و جه‌فاكارییه‌كانی..! به ده‌ست داغی بێدایكی‌و بێ نه‌وایی دڵی عاشقم!عاشقم‌و عیشقم ده‌سپێرمه خوای یه‌كتاترین یه‌كتا. خوایه‌گیان تۆ ئیسلامت هێنایه بوون، تا دونیای پێ بناسین‌و بزانین كه ئه‌م دونیا فانی‌و ئه‌و دونیاش باقی‌و به‌رده‌وامه. ده‌مه‌وێت به نوێژ‌و رۆژو چاكه‌كردن له دوارۆژ‌و چاره‌نوسی خۆم دڵنیابم، ده‌ی ره‌وانمكه ئه‌ی چاكترینی چاكترینه‌كان، ئه‌ی به دیهێنه‌ری بونیادی جیهان، ده‌رده دڵم زۆره‌و نازانم كه چۆن رونیان بكه‌مه‌وه‌و چۆن داخی ژیان له ناو به‌رم. بۆیه دواجار هه‌ر سوپاست ده‌كه‌م ئه‌ی بێ هاوتا‌و یه‌كتا.. ئیلاهی من هه‌ر سوپاست ده‌كه‌م.
Li ser Microsoft Windows gotûbêjekê bide destpêkirin
Rûpelên gotûbêjê cihê ku mirov lê nîqaş dike ka meriv dikare çawa naverokeke baş li ser Wîkîpediyayê çêke. Tu dikarî vê rûpelê ji bo destpêkirina gotûbêjekê li ser çawa baştirkirina Microsoft Windows bi kar bînî.