Wîkîpediya:Kurdîgeh: Cudahiya di navbera guhartoyan de
Content deleted Content added
→ئازاد خانەقینى: beşeke nû |
|||
Rêz 25:
:::::Spas dikim. Sala nû li me hemûyan pîroz be. --[[Bikarhêner:Bikarhêner|Bikarhêner]] ([[Gotûbêja bikarhêner:Bikarhêner|gotûbêj]]) 16:14, 4 rêbendan 2016 (UTC)
::::::Biborin, ez dereng hatim cejna we hemûkan pîroz dikim. Ya te ji Ghybu y^rêzdar :) --<font face="Impact">--[[Bikarhêner:George Animal|<span style="color:#0FAC4B">αζαΔι</span>]]<big><sup>[[Gotûbêja bikarhêner:George Animal|<span style="color::#0000FF">ωερε</span>]]</sup></big></font> 17:49, 9 rêbendan 2016 (UTC)
== ئازاد خانەقینى ==
<big>== ئازاد خانه‌قینى : چریكه‌ى شۆرِش و ده‌نگى عاشقان
==
</big>=== ئاماده‌كردنى : عه‌لى ساڵه‌ح ===
هونه‌رمه‌ند( ئازاد وه‌هاب عهبدولرِهحمان )، ناسراو به( ئازاد خانه‌قینى)، له یه‌كى ئایارى ساڵى 1958 له شارى خانه‌قین و له گهرِهكى پاڵاوگه‌ی ئه‌ڵوه‌ن له دایكبووه .
قۆناغه‌كانى خوێندنی سهرهتاییو ناوه‌ندی له شارى خانه‌قین ته‌واوكردووه.
له دوا قۆناغى خوێندنى ئاماده‌یی كشتو‌كاڵى دا بۆ تاقیكردنه‌وه ئه‌چێته قه‌زای (خاڵس)، و له‌و قه‌زایه تاقیكردنه‌وه‌كانى دوا قۆناغى خوێندنى ته‌واو ده‌كات.
سه‌ره‌تای په‌یوه‌ندى كردن و ئاشنا بوونى به دونیاى هونه‌ر ئهگهرِێتهوه بۆ ساڵی 1971 كه بۆ یه‌كه‌مجار له كارێكى هونه‌ریدا وه‌ك كۆرس به‌شدار ئه‌بێت ، ئه‌ویش له‌گه‌ڵ تیپێكى مۆسیقاى ئه‌وكاته‌دا له شارى خانه‌قین له‌ئاهه‌نگێكی گۆرانی وتندا، كه كرێكارانی كۆمپانیای نه‌وتی شارى خانه‌قین، به‌بۆنه‌ی هاتنى ساڵرِۆژی جیهانی یه‌كی ئایاره‌وه كه رِۆژى جیهانى كرێكارانه سازیان كردبوو.
هونه‌رمه‌ند( ئازاد خانه‌قینى ) له‌ساڵی 1979 به ته‌واوه‌تى تێكه‌ڵى نێو دونیاى هونه‌ر ده‌بێت و له‌گه‌ڵ چه‌ند هاورِێیهكیدا ده‌ست ده‌كه‌ن به دامه‌زراندنى تیپێكى میوزیكى، به ناوى (تیپى مۆسیقاى خانه‌قین) .
ئه‌م تیپه له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م كاریاندا ، ئه‌كه‌ونه به‌ر زیندانى و ههرِهشهكانى حیزبى به‌عسه‌وه ، دوای ئه‌وه‌ی تیپه‌كه كاسێتێكى گۆرانی به زمانى كوردى تۆمار ده‌كه‌ن ئه‌ندامانی تیپه‌كه له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیرده‌كرێن ، و داوایان لێ ده‌كرێت چیتر گۆرانی به‌زمانی كوردی تۆمار نه‌كه‌ن.
ئه‌م هونه‌رمه‌نده پێشمه‌رگه‌یه له‌ساڵی 1980دا رِۆحى كورد په‌روه‌رى و بیرى خه‌بات وای لێ ده‌كات كه بۆ خه‌باتكردن بچێته شاخ و په‌یوه‌ندی بهرِیزهكانی پێشمه‌رگه‌وه بكات .
دواتر ئه‌م هونه‌رمه‌نده ژیانی پێشمه‌رگایه‌تی له ناوچه‌ى خرِى ناو (زه‌نگ ) دهستپآ ده‌كات و ، پاشان له ناوچه‌كانى (توژه‌ڵه) ،
دواتر هه‌ر له شاخ تیپی مۆسیقای شه‌هید كارزان دروست ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له هونه‌رمه‌ندان ( شوان كه‌ریم كابان و عه‌بدولقادر حه‌سه‌ن و حه‌مه‌جه‌زا ) و چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی تر‌ى به‌توانادا، ده‌ست ده‌كات به كارى هونه‌رى و ، به‌شێوه‌یه‌كی زانستی ئه‌كادیمى ده‌كه‌وێته خۆپێگه‌یاندن . له ساڵى 1980 یه‌كه‌م سرودیان به ناوى( ئارام)تۆمار كردووه ، و هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌شدا چه‌ندین به‌رهه‌مى ناوازه تۆمار ده‌كات كه پێكهاتبوو له 11 سروودى نیشتمانى.
په‌یوه‌ندى كردنى ئازاد خانه‌قینى به تیپى مۆسیقاى شه‌هید كارزانه‌وه ده‌بێته خاڵێكى وه‌رچه‌رخانی زۆر گرنگ له ژیانى هونه‌ریدا ، له‌ماوه‌ى كاركردنى له‌گه‌ڵ ئه‌و تیپه‌دا زیاتر هونه‌ره‌كه‌ى به‌ره‌و پێش ئه‌بات و له‌گه‌ڵ ئه‌و تیپه‌دا خه‌ریكى كاری تۆماركردنى به‌رهه‌مه‌كانى ئه‌بێت ، چه‌ندین به‌رهه‌م تۆمار ده‌كات ، كه ده‌ورێكى بالآیان هه‌بووه له هاندانى گه‌نجان بۆ رِۆحێتى شۆرِشگێرِى و خه‌باتى كوردایه‌تى ، له‌وانه‌ش سرووده‌كانی (ده‌با فاشییه‌كان بزانن، ئه‌ی كوردینه، كه‌ڵكی قه‌یوان) هه‌روه‌ها به‌هاوكاریی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند شوان كابان-دا هه‌ردوو سروودی (لێره نارِۆم، ئاسووده‌بن) ی تۆمار كردووه. كه رۆژانه لهرِادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان په‌خش ده‌كران.
ئازاد خانه‌قینى یه‌كێكه له هونه‌رمه‌نده‌كانى ناو كورد كه سروودى كراوه به مارشى شۆرِشێك ، توانیویه‌تى هونه‌ر بخاته خزمه‌تى شۆرِشهوه .
دواتر و له‌ساڵی 1989دا یه‌كێك بووه له لیژنه‌ى ئاماده‌كارى فێستیڤاڵی هه‌ڵه‌بجه كه له‌شاری سه‌قز ئه‌نجام دراوه ،و به‌رهه‌می تازه‌ی خۆى پێشكه‌ش كردووه .
له‌سه‌رده‌می پێشمه‌رگایه‌تیدا به‌رهه‌مه‌كانی رۆڵێكی كارایان هه‌بوو له‌بڵاوكردنه‌وه‌ی گیانی خۆرِاگرییو به‌رگریدا له‌گه‌ڵ چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی تردا، توانی هونه‌ر بخاته خزمه‌تی خهباتو شۆرِشهوه.
دواى رِاپهرِینه مه‌زنه‌كه‌ى ساڵى 1991 هه‌ردوو سروودى(سه‌ركه‌وتن) و (پێشمه‌رگه) تۆمار ده‌كات ،و دواتر له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له هونه‌رمه‌ندان ( ئاڤان جه‌مال و شێركۆ تالب و ئه‌یوب عه‌لى ) تیپى مۆسیقاى (هۆره) یان دامه‌زراند ، له‌و ماوه‌یه‌شدا چه‌ندین به‌رهه‌می فۆلكلۆرى ناوچه‌ى كرماشانیان تۆمار كردووه ، له‌وانه‌ش گۆرانیه به‌ناو بانگه‌كانى هونه‌رمه‌ند ( مه‌رزیه فه‌ریقى).
له‌كۆتایی ساڵی 1992وه تا ساڵی 1996ده‌بێت به لێپرسراوی به‌شی به‌رنامه هه‌مه‌جۆره‌كان، له ته‌له‌فزیۆنی گه‌لی كوردستان له شارى سلێمانی.
له ساڵى 1993 دا ژیانى هاوسه‌رى له‌گه‌ڵ خاتوو (په‌یمان عیزه‌دین)دا پێك دێنێت و
دوو كچى به ناوه‌كانى ( رِازبهر) و( سنه ) ده‌هێننه دونیاوه .
دواتر له‌ساڵی 1997دا یه‌كه‌م كونسێرتی تایبه‌تى خۆی له شارى سلێمانی به‌ناوی (دیمانه‌ی عاشقان) سازكرد، هه‌رهه‌مان ساڵ ،دامه‌زراندنی پرِۆژهی ئه‌رشیفی شۆرِشی پێشنیار كرد‌و به‌پشتیوانی خاتوو (هێرۆ برایم ئه‌حمه‌د) توانی ئه‌م پرِۆژهیه جێبه‌جێ بكات.
له‌م كاره‌شدا سه‌ره‌تا ده‌ستی به كۆكردنه‌وه‌ی چاپهمهنیو بڵاوكراوه‌و رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كان كرد پاشان پۆڵێنی كردن، ئینجا هه‌وڵیدا ژماره نهقسهكان پرِ بكاته‌وه‌و په‌یدایان بكات، هه‌زاران دیكۆمێنتی گرنگی ده‌رباره‌ی راگهیاندنو دادگاكان‌و نهخۆشخانهكانو بێته‌له‌كان‌و چالاكییه هونه‌رییه‌كان‌و بڵاوكراوه‌كان‌و چالاكی‌و وێنه‌ی پێشمه‌رگه‌ی كۆكرده‌وه‌و هه‌مووی به‌تازه‌ترین رێوشوێنی زانستی و پاشان ده‌ستی به داخلكردنیان كرد له كۆمپیوته‌ر.
له ساڵه‌كانی 1999 و 2000 دووساڵی بهبرِشتی ته‌مه‌نى هونه‌رمه‌ندن، له‌ساڵی 1999دا هۆنراوه‌ی «(وه‌رزه ئاڵه‌كانی عه‌ده‌م) «ی جه‌مال غه‌مباری كرد به به‌رهه‌مێكی هونهریو چه‌ندین گۆرانی دیكه‌شی تۆمار كرد.
ئه‌م هونه‌رمه‌نده له ماوه‌ى ته‌مه‌نى هونه‌ریدا له كۆى به‌رهه‌مه‌كانى بیست سروود و گۆرانى سیاسى و بیست‌و پێنج گۆرانى تر‌ى تۆمار كردووه .
له‌ساڵی 2000 یشدا به‌شێكی ئه‌و دیكۆمێنتانه‌ی تایبه‌ت به‌مێژووی راگه‌یاندنی (یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان )بوون، له‌دوو توێی كتێبێكی 200 لاپهرِهی قه‌باره مام ناوه‌نجیدا به‌ناونیشانی (مادێنا : مێژوو بیبلۆگرافیای راگه‌یاندنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان 1975-1991 ) بڵاوكرده‌وه.
له‌ماوه‌ی نێوان ساڵانی 2003-2006دا جێگری بهرِێوهبهری رادیۆی (ده‌نگی گه‌لی كوردستان) بوو له‌چوارتا ،ماوه‌یه‌كی كه‌م پێش ئه‌وه‌ی كۆچی دوایی بكات، ده‌بێت به بهرِێوهبهری گشتی له‌ده‌زگای شه‌هیدان.
له یه‌كى ئایاری ساڵی 2006دا بۆ دواجار له‌شارى سلێمانی دواى ململانبَیهكى سه‌خت له‌گه‌ڵ مردن ، چاوه‌كانی لێكناو بۆ هه‌میشه ماڵ ئاوایى له ژیان كرد .
[[Wêne:ئازاد خانەقینى.jpg|600px|frame|çep]]
|