Enaksîmander: Cudahiya di navbera guhartoyan de
Content deleted Content added
B removed Category:Soranî (latînî) using HotCat |
BKurteya guhartinê tine |
||
Rêz 1:
{{Soranî}}
{{Çavlêgerandin}}
{{Rtl}}
ئه‌ناكسیمانده‌ر
Rêz 10:
ئه‌گه‌ر تاڵیس یه‌كه‌مین فه‌یله‌سوف بێت له جیهانی خۆراوادا، ئه‌وا ئاناكسیمانده‌ری قوتابی و هاوڕێی یه‌كه‌مین و دێرینترین فه‌یله‌سوفه كه نوسراوی فه‌لسه‌فی هه‌بێت‌و گه‌یشتبێته ده‌ستی ئێمه.. پازده ساڵ له تاڵیس منداڵتره‌و له هه‌مان ساڵی مردنی تاڵیسدا، ئه‌ویش مردووه (هه‌ندێك ده‌ڵێن چوارده‌ساڵ له‌و منداڵتره‌و ساڵێكیش به‌ر له تاڵیس مردووه). له‌و بوارانه‌دا كاری كردووه كه ئیمڕۆ پێیان ده‌ڵێین جوگرافیا‌و بایۆلۆجیا، هه‌روه‌ها به یه‌كه‌مین فه‌له‌كناسی زانستگه‌راش له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت، نه‌خشه‌ی جیهان و گه‌ردونی كێشاوه‌و ماتماتیكزانێكی لێهاتووش بووه. ئه‌ویش وه‌كو تاڵیس له میلیتۆس له‌دایك بووه، كه به‌نده‌رێكی ده‌ریایی بووه‌و ئێستا ده‌كه‌وێته ناو توركیاوه. گێڕانه‌وه‌كان ده‌ڵێن پیاوێكی گه‌ڕیده بووه‌و بایه‌خیشی داوه به پۆشاك و ئه‌دگاری خۆی و جدییه‌تێكی سه‌رنجڕاكێش له سیمای‌دا هه‌بووه. ده‌شڵێن پیاوێكی سیاسه‌تمه‌دار بووه‌و چه‌ندان پله‌و پایه‌ی بڵندی وه‌رگرتووه، یه‌كێك له‌و پۆستانه‌ی وه‌ری گرتووه، فه‌رمانڕه‌وای یه‌كێك له نیشته‌جێ تازه دۆزراوه‌كانی ئه‌پۆڵۆنیا. هه‌ر له ماوه‌ی مانه‌وه‌یدا له‌و پۆسته‌دا بیری له گرفتی زۆربوونی دانیشتوان و قه‌ره‌باڵه‌غی شاره یۆنانییه‌كان كردۆته‌وه‌و به‌دوای چاره‌سه‌رێكدا گه‌ڕاوه. له گه‌ڕان و پشكنینه‌كانی سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌مدا په‌یكه‌رێكی ئاناكسیمانده‌ر دۆزراوه‌ته‌وه كه خه‌ڵكی ئه‌و شاره بۆیان دروست كردووه.
ئاناكسیمانده‌ریش وه‌كو تاڵیسی هاوڕێ و مامۆستای بیری له‌و ماده‌یه كردۆته‌وه كه هه‌وێنی دروستبوون و هاتنه‌بوونی هه‌موو ماده‌كانی تره. وه‌لێ ئه‌م بیری له چه‌مكێكی زیاتر ئه‌بستراكت و ئه‌ندێشه‌یی كردۆته‌وه، تا ببێت به‌و ماده بنه‌ڕه‌تییه‌ی كه خۆی له‌هیچ ماده‌یه‌كی تره‌وه په‌یدا نه‌بووه‌و ماده‌كانی تریش له‌مه‌وه په‌یدا بوون. ئاناكسیمانده‌ر بێپایانی (ناكۆتا) ی به بنه‌ڕه‌تی بوون داناوه، به زمانی یۆنانی دێرین پێی ده‌وترێت ئه‌یپیرۆن aperion. پێی وابووه كه بێپایانی ئه‌سڵی هه‌موو ئه‌و شتانه‌یه كه له گه‌ردوندا هه‌ن. تاڵیس و ئاناكسیماندنه‌ر بۆ یه‌كه‌مینجار له مێژووی هزری مرۆڤایه‌تیدا بیریان له‌وه كردۆته‌وه كه یاسا سروشتییه‌كان جیهان به‌ڕێوه ده‌به‌ن نه‌ك ئیراده‌و ویست و ئاره‌زووی خوداوه‌نده‌كان.
مێژووی تێكستی فه‌لسه‌فی نوسراو له‌گه‌ڵ ئاناكسیمانده‌ردا ده‌ستپێده‌كات، ئه‌و یه‌كه‌مین كه‌س بووه تێزی فه‌لسه‌فی به‌شێوه‌ی په‌خشان نوسیبێت، نێودارترین كتێبی"ده‌رباره‌ی سروشت"ه. ئه‌م كتێبه بزر بووه‌و نه‌گه‌یشتۆته ده‌ستی ئێمه، به‌ڵام به‌ڵگه هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نزیكه‌ی 200 ساڵ دواتر, له زه‌مانی ئه‌ره‌ستۆو دواتریش سیۆفراستۆسی جێنشینیدا له كتێبخانه‌ی لایسیه‌مدا كۆپییه‌كی هه‌بووه. ده‌ڵێن گوایه له سه‌ده‌ی دووهه‌می زاینی‌دا، ئه‌پۆڵۆدۆرۆس به رێكه‌وت كۆپییه‌كی ئه‌و كتێبه‌ی به‌رده‌ست كه‌وتووه. له سه‌ده‌ی بیسته‌می زاینی‌دا، چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌ك له كتێبخانه نێوداره‌كه‌ی ئه‌سكه‌نده‌رییه‌ی میسردا دۆزراونه‌ته‌وه، كه ده‌یسه‌لمێنن به‌شێك له كتێبخانه‌ی تاوه‌رمینای سێسیلی كه‌وتۆته ئه‌وێوه، چه‌ند پارچه‌و په‌ره‌گرافێك له كه‌شكۆڵێك دۆزراونه‌ته‌وه كه ناوی ئاناكسیمانده‌ریان له‌سه‌ره. تاقه یه‌ك بڕگه له كتێبی ده‌رباره‌ی سروشت به ده‌ستی ئێمه گه‌یشتووه.
به پێی ئه‌ره‌ستۆ و سیۆفراستۆسی قوتابیشی، یه‌كه‌مینی فه‌یله‌سوفانی یۆنان له ئه‌سڵ یان پره‌نسیپی بوونیان كۆڵیوه‌ته‌وه، وه‌ك پێشتر باسمان كرد لای تاڵیس ئه‌و یه‌كه‌مین پره‌نسیپه ئاو بووه، وه‌لێ ئاناكسیمانده‌ر لای وابووه ئه‌و پره‌نسیپه بێپایانی یان ناكۆتایی یاخود بێسنوریی بووه. ئارگیومێنته‌كانی داكۆكیكردن له‌م تێزه له رێگای ئه‌ره‌ستۆوه گه‌یشتونه‌ته ده‌ستمان و ده‌ڵێت ئاناكسیمانده‌ر پێی وابووه كه بێپایانی هیچ ئه‌سڵێكی نیه، چونكه ئه‌و خۆی ئه‌سڵه‌كه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ ئه‌سڵێكیشی نیه، كه‌واته هیچ سنورێكیشی نیه، بۆیه له هیچ شتێكی تره‌وه په‌یدا نه‌بووه‌و له‌ناویش ناچێت. پێشتر یۆنانییه‌كان ئاشنای خوداوه‌نده هۆمیرییه نه‌مره‌كان بوون، وه‌لێ ئاناكسیمانده‌ر دوو خه‌سڵه‌تی دیكه‌ی بۆ ئه‌و چه‌مكه زیاد كرد‌و وه‌كو پره‌نسیپه بنه‌ڕه‌تییه‌كه‌ی خۆی داینا: بێسنوری و په‌یدانه‌بوون له هیچی تر. هه‌رچۆنێك بێت ره‌نگه مه‌به‌ستی له ئه‌یپیرۆن ئه‌وه بێت كه ماتریاڵێكی سنورنه‌كراوه‌و ناتوانرێت به هیچ جۆره وه‌سفێكی به‌رهه‌ست بناسرێته‌وه، چونكه خۆی له خۆیدا له جیهانی پێكهاتوودا بوونی نیه
له بواری فه‌له‌كناسیشدا به دۆزه‌ره‌وه‌ی زه‌والی هه‌تاو پله‌ی لاریی خولگه‌ی بورجه‌كانی دۆزیوه‌ته‌وه، له سه‌رده‌می ئه‌ودا خه‌ڵكی وایان ده‌زانی زه‌وی ته‌خته، به‌ڵام ئاناكسیمانده‌ر پێی وابووه كه زه‌وی لوله‌كییه‌و له‌شوێنی خۆیدا جێگیره, به‌لاشییه‌وه وابوو گه‌ردوون بریتیه له ژماره‌یه‌كی زۆر ته‌نی لوله‌كی كه له ئه‌نجامی چڕبوونه‌وه‌و دروست بوون، هه‌تاو ده‌كه‌وێته ئه‌وپه‌ڕی هه‌موویانه‌وه، مانگ له ناوه‌ڕاستدایه، پاشان ئه‌ستێره‌كانی تر زیاتر به‌ره‌و ناوه‌ڕاست بڵاو بوونه‌ته‌وه. یه‌كێك له‌و لوله‌كانه، ئه‌م زه‌وییه‌ی خۆمانه، كه پێویستی به هیچ بنكه‌و راگرێك نیه‌و له‌شێوه‌ی ته‌پڵێكدایه. پێشی وابووه كه ئه‌سڵی گه‌ردون ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ جیابوونه‌وه‌و چڕبوونه‌وه‌ی ماده‌یه‌كی به‌رایی، تێیدا گه‌رمی به‌ره‌و ده‌ره‌وه ملی ناوه‌و له سادی جیابۆته‌وه، پاشان وشكانی له ته‌ڕییه‌وه ده‌ركه‌وتووه. سه‌ره‌نجامیش هه‌موو شتێك ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و ئه‌سڵه‌ی لێوه‌ی هاتووه. به كورتی ئه‌و پێی وابووه ته‌نه گه‌ڕۆكه‌كانی ناو ئاسمان له خولگه‌ی بازنه‌ییدا ده‌سوڕێنه‌وه‌و به‌ژێر زه‌ویدا تێده‌په‌ڕن و پاشان به‌سه‌ریدا ده‌ڕۆن. زه‌وی بێ هیچ راگرێك و به ئازادی له بۆشاییدا راوه‌ستاوه. ته‌نه‌كانی ناو ئاسمان له چه‌ند ئاستێكدان و هه‌ندێكیان له‌سه‌روی ئه‌وانیتره‌وه‌ن. ئه‌م بۆچوونانه گه‌رچی ساده دێنه پێشچاوی خوێنه‌ری هاوچه‌رخ، به‌ڵام له‌كاتی خۆیدا هه‌نگاوێكی گه‌وره بووه به‌ره‌و دامه‌زراندنی بۆچوونی مرۆڤایه‌تی له‌مه‌ڕ گه‌ردوون.
ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ی ئاناكسیمانده‌ر دروستی كردووه، بزر بووه‌و نه‌ماوه، به‌ڵام هیرۆدۆت ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ی بینیوه‌و وه‌سفێكی ده‌كات بۆمان. ده‌توانین ئه‌نێشه‌ی نه‌خشه‌كه ئاواهی بكه‌ین: نه‌خشه‌یه‌كی بازنه‌یی بووه وه‌كو سه‌ری ته‌پڵی زه‌وی، پاشان زه‌ریا ده‌وری گرتووه، ده‌ریای ناوه‌ڕاست له چه‌قی نه‌خشه‌كه‌دا بووه، هێڵێك كردوویه‌تی به دوو به‌شه‌وه له‌مسه‌ره‌وه بۆ ئه‌و سه‌ری جیهان كێشراوه‌و به‌ناو دیلفیدا تێده‌په‌ڕێت، به نیوه‌ی سه‌ره‌وه‌ی وتراوه ئه‌وروپا، به‌شی خواره‌وه‌شی ئاسیا بووه. سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی زینده‌وه‌ره‌كانیش پێی وابووه كه ژیان له‌و نم و شێیه‌وه په‌یدا بووه كه به‌رله‌وه‌ی تیشكی خۆر وشكی بكاته‌وه ده‌وری زه‌وی گرتبوو. له ژێر كاریگه‌ریی گه‌رمای تیشكی هه‌تاودا، یه‌كه‌مین گیانه‌وه‌ر له ماده‌یه‌كی لینجه‌وه دروست بووه كه جۆره ماسییه‌ك بووه‌و پێستێكی تیغ تیغی دڕكاویی هه‌بووه، ئه‌م گیانه‌وه‌ره له ده‌ریاوه گواستوویه‌تیه‌وه بۆسه‌ر زه‌وی. مرۆڤ له ماسییه‌وه په‌یدا بووه. كۆمه‌ڵێك تێبینی و سه‌رنجی گرنگیشی پێشكه‌ش كردووه ده‌رباره‌ی هاوشێوه‌یی خه‌سڵه‌ته توێكارییه‌كانی نێوانی مرۆڤ و بونه‌وه‌ره‌كانی تر. هه‌ندێك به یه‌كه‌مین كه‌سی داده‌نێن له بواری تیوریی په‌ره‌سه‌ندندا كاری كردبێت.
{{-Rtl}}
[[Kategorî:سۆرانی]]
|